مه‌ودا میدیا-
دوو به‌رپرسى باڵاى ئێران، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له وڵاتى قه‌ته‌رن.
ئاژانسی رۆیتەرز، لە زاری سەرچاوەیەکی فه‌رمییه‌وه رایگەیاند “گەورە دانوستانکاری ئێران و سەرۆکی پەرلەمان، محەمەد باقر قاڵیباف، لەگەڵ عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوە، گەیشتوونەتە دەوحەى پایته‌ختى قه‌ته‌ر بە مەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ محەمەد بن عەبدوڕەحمان، سەرۆک وەزیرانی قەتەر ده‌كه‌ن، سەبارەت بە رێککەوتنێکی ئەگەری لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان”.
ئێران و ئه‌مه‌ریكا له‌م كاته‌دا به‌شێوه‌یه‌كى كۆتایی گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ى كۆتایی به شه‌ر بهێنرێت، به‌ڵام چه‌ند ورده‌كارییه‌ك له لایه‌ن هه‌ردوولاوه ماوه و ناكۆكیش له‌سه‌ر پرسى ئه‌تۆم و سزاكانى ئێران هه‌یه.
وڵاته نێوه‌ندگیره‌كانى ئێران و ئه‌مه‌ریكا باسیان له‌وه‌كردووه، هه‌ردوو وڵات ده‌یانه‌وێت به‌بێ كێشه رێككه‌وتن بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى زووه كۆتایی به ململانێكانى هه‌ردوولا بهێنرێت.
ع