مەودا میدیا-
ئەمڕۆ 26ـی ئایار كە هاوكاتە لەگەڵ رۆژی عەرەفە، بەپێی فەرموودەكانی پێغەمبەر (د.خ) یەكێكە لە پیرۆزترین رۆژەكانی ساڵ و هەندێك سوننەتی تێدایە كە لە هیچ رۆژێكی تری ساڵدا هەمان پاداشتیان نییە.
مامۆستا ئەحمەد لەتیف، پێشنوێژ و وتارخوێنی ئاینی بە مەودا میدیای راگەیاند” رۆژی عەرەفە خوای گەورە پاداشتی زۆر گەورە و بەنرخی بۆ مسوڵمانان داناوە و هەر لەم رۆژەشدا لە زۆرترین بەندەكانی خۆش دەبێت و گەردنی زۆرترین مسوڵمان لە ئاگری دۆزەخ رزگار دەكات”.
وتیشی” چەند سوننەتێك هەن لەم رۆژەدا كە وەك دیارییە بۆ مسوڵمانان لەلایەن خوای گەورەوە و لە رۆژەكانی تری ساڵدا دووبارە نابنەوە، لەوانەش، یادی خوا و دوعا و پاڕانەوەی زۆر، چونكە هیچ رۆژێك نیە ئەوەندەی رۆژی عەرەفە خوای گەورە دوعا و پاڕانەوەی مسوڵمانان وەڵام بداتەوە، هەروەها خێر و سەدەقەكردن كارێكی زۆر گەورەیە لەم رۆژەدا”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” پێویستە مسوڵمانان ئەمڕۆ بەڕۆژوو بن و زۆربەی كاتەكانیان لە مزگەوت بەسەر ببەن و خەریكی یادی خوا و پاڕانەوە و قورئان خوێندن بن و زۆر بپاڕێنەوە، چونكە پاڕانەوەی ئەمڕۆ رەت ناكرێتەوە بە تایبەت لە كاتەكانی دوای بانگی عەسر تا بانگی مەغریب”.
ئ پ