مه‌ودا میدیا-
پرسی یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراو لە پێشەنگی دانوستانەکانی نێوان ئەمه‌ریکا و ئێراندایە، ئه‌مه وایكردووه ئه‌مه‌ریكا به هه‌ر جۆرێك بێت ئه‌و یۆرانیۆمه بگوازێته‌وه یان ده‌ستى به‌سه‌ر بگرێت و له‌ناوى به‌رێت.
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، بژاردەی لەناوبردنی کۆگاکانی ئێرانی خستەڕوو وەک بەشێک لە هەر رێککەوتنێکی ئەگەری.
تره‌مپ هێشتا مه‌یلى بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران ماوه، به‌ڵام وڵاته نێوه‌ندگیره‌كان فشاریان له‌سه‌ر ئێران و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه بۆ رێككه‌وتن و كۆتایی هێنان به شه‌ڕ.
هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر باشووری ئێران سێبەری خستۆتە سەر ئەو دانوستانانە، دوای ئەوەی شوێنەکانی مووشەک و بەلەمەکانی کردە ئامانج کە گومان دەکرێت بۆ چاندنی مین بەکاربهێنرێن، بەپێی فەرماندەیی ناوەندی ئەمه‌ریکا.
ئێران به‌شێوه‌یه‌كى رێژه زۆر پیتاندنی یۆرانیۆمى هه‌یه، له ماوه‌ى رابردوو میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه به‌شى 10 كڵاوه‌ى ئه‌تۆمى یۆرانیۆمى پیتێندراوى هه‌یه.
ع