مەودا میدیا-
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێم ئاشکرایکرد پەیامەکەی مەسعود بارزانی پێویستی بە کردار هەیە و وەک پارتی هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ ئەوەیهەنگاوی کردەیی بۆ بنێین و جێبەجێی بکەن.
پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێم رایگەیاند “بڕیارە دوای جەژنی قوربان، هەنگاوی جددی بنرێت بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان، بەتایبەت لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکێتی و لایەنەکانی تر بەردەوامە و هەندێک گرفتی بچووک هەن بەڵام لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی هەوڵی چارەسەرکردنیان دەدەن”.
ب ح