مارکۆ رۆبیۆ: گەرووی هورمز دەکەینەوە

مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرایکرد دانووستان لەسەر بنەمای رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران بەردەوامە و پێدەچیت ئەم پرۆسەیە چەند رۆژێکی زیاتر بخایەنێت.

مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند “بەهەرشێوەیەک بێت گەرووی هورمز دەکەنەوە و دەبێت گەرووەکان لە جیهاندا بە کراوەیی بمێننەوە”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی جەنگی 39 رۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئەمەریکا لەگەڵ ئێران ناوچەکە رووبەڕووی قەیرانێکی گەورە بووە و هەوڵەکان بۆ راگرتنی جەنگەکە و گەیشتن بە رێککەوتنێکی گشتگیر چڕترکراونەتەوە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان