وادەی گەڕانەوەی حاجییان ئاشکرا کرا

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عیراقی ئاشکرایکرد هێڵە ئاسمانییەکە ئامادەکاریی دەکەن بۆ دەستپێکردنی گەشتەکانی گەڕاندنەوەی حاجییان لە سعودییەوە بۆ وڵات.

مەناف عەبدولمونعیم، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عیراقی رایگەیاند “سبەینێ گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکانی مەدینە، جددە و تائیفەوە بەرەو فڕۆکەخانە ناوخۆییەکانی عیراق بۆ گەڕاندنەوەی حاجیان دەستپیدەکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کۆی گشتیی ئەو حاجییانەی کە بڕیارە لە رێگەی هێڵە ئاسمانییە نیشتمانییەکانەوە بگەڕێندرێنەوە عیراق نزیکەی 23 هەزار حاجین و سبەینێ یەکەمین کاروانی حاجییان لە سعودییەوە دەگەڕێنەوە”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆى شایستەیی و لێهاتوویی دەستەی حەج و عومرەی عیراق، بۆ چوارەمین ساڵی یەک لەدوای یەک عیراق خەڵاتی باشترین شاندی حەج لەسەر ئاستی جیهانی ئیسلامی بەدەستدەهێنێت.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان