مەودا میدیا-
سەرۆکایەتیی شارەوانی هەڵەبجە ئاشکرایکرد هەفتەی داهاتوو زەوی بەسەر 500 مامۆستا، فەرمانبەر وخانەنشیندا دابەش دەکرێت، کە لە سالی 2005وە فەرمانی وەرگرتنی زەویان هەیە و تائێستا سوودمەند نەبوون.
سەرۆکایەتیی شارەوانی هەڵەبجە رایگەیاند ” ئاگاداری ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی کە لە لیستەکاندا ناویان هاتووە و پرۆسەی سوودمەند بوونیان تەواوکردووە ئاگادار دەکەن کە کاتژمێر 9:30ی بەیانی رۆژی دووشەمە 2026/6/8، لە هۆڵی مستەفا زەڵمی ئامادەبن بۆ تیروپشکی وەرگرتنی زەوییەکانیان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەموو ئەو کەسانە ئاگادار دەکەنەوە کە تائێستا پرۆسەی سوودمەندبوونیان تەواو نەکردووە، پەیوەندی بە بەشی موڵکایەتی شارەوانییەکەیانەوە بکەن، بە پێچەوانەوە بەهیچ شێوەیەک ناویان داخڵی تیروپشکی دابەشکردنی زەوی ناکرێت”.
ب ح




