مه‌ودا میدیا-
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رىی عیراق، ده‌ستگیركردنى بریكارى پێشووى نه‌وتى عیراقى به تاوانى گه‌نده‌ڵى و دزی ده‌ستگیركرد.
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوەریی عیراق رایگەیاند، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا، جگە لە 40 موڵک و ژمارەیەک چەک، بڕی 10 ملیۆن دۆلار و سێ ملیار دینار و کیلۆ و نیوێک زێڕی عەدنان محەمەدی بریکاری پێشوی وەزیری نەوتى عیراق دەستیبەسەردا گیراوە”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ ئاشکراکردنی سەرجەم کەس و لایەنە پەیوەندیدارەکان.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى عیراق ده‌ستى به كاره‌كانى كردووه و له یه‌كه‌م هه‌نگاویدا عه‌دنان محه‌مه‌د ده‌ستگیركراوه و پێشبینیی ئه‌وه ده‌كرێت چه‌ندین كه‌سى تر ده‌ستگیربكرێن به تاوانى دزى و گه‌نده‌ڵى.
ع