مه‌ودا میدیا-
یه‌كه‌م حاڵه‌تى تاى خوێنبه‌ربوون له هه‌رێمى كوردستان تۆماركراوه، پیاوێكى شه‌نگالییه و پیشه‌ى شوانكارییه.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، پیاوێکی تەمەن 47 ساڵان کە دانیشتووی قەزای شنگالە و پیشەی شوانکارییە، سەردانی نەخوشخانەی ئازادی دهۆکی کردووە دوای پشکینین گومانی تای خوێنبەربوونیان لێکردووە.
دوای ناردنی پشکنینەکانی پیاوەکە بۆ بەغدا، ئەنجامەکان بەپۆزەتیف گەڕاونەتەوە و پیاوەکە لە نەخوشخانە خەوێندراوە و تووشى تاى خوێنبه‌ربوون بووه.
له دواى هاتنى نه‌خۆشییه‌كه، ئەمە دەبێتە یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون بۆ ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ تۆمار بکرێت.
ع