راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

مەودا میدیا-

وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان ئاشکرایکرد ئەمڕۆ بە شانازییەوە، مژدەیەکی مێژوویی و دەستکەوتێکی مەزن رادەگەیەنن کە خەونی لەمێژینەی گەلەکەیان بووە، پرۆسەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.

وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان رایگەیاند “دوای چەندین ساڵ تێکۆشان، هەوڵدانی بەردەوام و وەک یەک تیمی پێکەوەیی لە وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی حەفتا و هەشتا کە هاوکار و رێگەخۆشکەربوون، توانییان سەرجەم بەربەست و گرفتە کەڵەکەبووەکان تێپەڕێنین، هەموو توانای خۆیان بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسە نیشتمانییە تەرخان کرد، تا گەیشتین بەم دەرئەنجامە باڵایەی کە ئەمڕۆ هێزەکانی(70) و (80) بە پرۆسەیەکی ورد، سەربازییانە و پلان بۆ داڕێژراو یەکخرانەوە.”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە چوارچێوەی ئەم چاکسازییە ڕیشەییەدا، تەواوی هێزەکان لەسەر ئاستی یەک فەرماندەیی وکۆنترۆڵ ، (لیواو فیرقەو فەرماندەیی دەڤەر)رێکخرانەوە، بە هەردوو دەڤەری فەرماندەیی سەربازیی بە فەرمی دەستبەکار دەبن، ئەمە دەستکەوتێکی مێژووییە و هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی سوپایەکی یەکگرتوو و سەردەمیانە ، لە ژێر فەرماندەیی راستەوخۆی وەزارەتی پێشمەرگەدا”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەم دەستکەوتە گەورەیە ئەنجامی پاڵپشتیی راستەوخۆ و بەردەوامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت بووە، لەگەڵ ڕۆڵی گرنگ و باڵای هاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە چوارچێوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوانیاندا، ستایشی بێپایانی هاوکارییەکانیان دەکەن و داوایان لێدەکەن لە قۆناغی داهاتوودا، بە شێوازێکی جیاوازتر بەردەوام بن لە پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگەی یەکگرتووی کوردستان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان