مەودا میدیا-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ ئانل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عیراق کۆبووەوە و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کرایەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “پێویستە حکومەتی داهاتوو هاوسەنگی و شەراکەتی تێدا پارێزراو بێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “باشبوونی پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا رەنگدانەوەی لەسەر دۆخ و خزمەتکردنی خەڵکەکەمان هەبووە و دەمانەوێت ئەوە بەردەوام بێت”.
باڵیۆزی تورکیا ستایشی رۆڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی و یەکێتی کرد لە نزیککردنەوەی لایەنەکان و بەهێزکردنی گیانی پێکەوەژیان و رێککەوتنە سیاسییەکانیشی بە هەنگاوێکی گرنگ وەسفکرد بۆ زیاتر خزمەتکردنی شارەکە و قووڵکردنەوەی برایەتی نێوان نەتەوە و پێکهاتەکانی کەرکوک.
ب ح