مهودا میدیا-
ئەدهەم بارزانی، ئهندامى پێشووى سهركردایهتیی پارتى دیموكراتى كوردستان رایگهیاند “چوار ساڵە بە بڕیارێکی نادادپەروەرانەی حاکمەکانی هەولێر لە زێدی خۆم دوور خراومەتەوە”.
وتیشى “ئەم بڕیارە لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەولێرەوە دراوە و بە تەواوی پێچەوانەی دەستووری عیراق و یاساکانی هەرێمی کوردستانە؛ بەهۆی ئەم رێگرییەشەوە نەیتوانیوە تەنانەت لە پرسەی دایک و برا و کەسە نزیکەکانیدا بەشدار بێت”.
باس لهوهشكردووه “هۆکاری دوورخستنەوەی گەڕاندووەتەوە بۆ هەڵوێستە سیاسییەکانی، لەوانە بەرگریکردن لە دەستگیرکراوانی بادینان و دژایەتیکردنی لەشکرکێشی و داگیرکردنی خاکی باشووری کوردستان”.
ئهوهشى خستهڕوو “سوپاسی تایبەتی خەڵکی سلێمانی و بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان دهكهم کە لەم ماوەیەدا نەیانهێشتووە هەست بە غەریبی بکات، هەروەها سوپاسی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد کە وەک ئاوارەیەک پێشوازییان لێکردووە”.
ئهدههم بارزانى لە کۆتاییدا داوای لە حکومەتی فیدراڵیی عیراق و ئازادیخوازان کرد کە لەسەر کەیسەکەی ئەو و سەدان کەیسی هاوشێوەی شاربەدەرکردنی هاوڵاتییان بێدەنگ نەبن و رێگا نەدەن دەستوور پێشێل بکرێت”.
ع