محەمەد حاجی مەحمود: کورد هەرگیز عیراقی نەبووە

مەودا میدیا-

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد بۆ دروستکردنی ئەنجومەنێکی سیاسیی لە کوردستان پڕۆژەیەکیان داوەتە لایەنە سیاسییەکان و چەند شوێنێکیان بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە دەستنیشان کردووە.

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند “دەبێت بە دەستنوێژەوە ناوی پێشمەرگە بهێنرێت و باسکردن لە چەکدانان خەونێکی مەحاڵە و پارێزەری مافە نەتەوایەتییەکانی کوردە و دروستبوونی پێشمەرگە بۆ زیاتر لە 100 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و مۆڵەتی لە هیچ کەس وەرنەگرتووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەمەریکا هەرگیز لەگەڵ کورددا نەبووە و کوردیش هەرگیز عیراقی نەبووە و نەتەوەیەکی جیاوازە، رەنگە موقتەدا سەدر داواکارییەکەی ئەمەریکای قبوڵ کردبێت و لە بەرانبەردا کار بۆ مەرجەعبوونی خۆی بکات لە عیراق”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان