مەودا میدیا-
ئەندامێکی ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەری لە ئێران ئاشکرایکرد موجتەبا خامنەیی، لە یەکەم هێرشی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەیان بریندار بووە.
ئەحمەد خاتەمی، ئەندامی ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەری لە ئێران رایگەیاند “بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەگەری بڕینەوەی قاچی هەبووە بەڵام لەلایەن پزیشکەکانەوە رزگارکراوە”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوای یەکەم هێرشی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە 28ی شوباتی ئەمساڵ بۆ سەر ئێران، عەلی خامنەیی و چەند کەس لە خانەوادەکەیی و ئەفسەری باڵا کوژران، دواتر موجتەبا خامنەیی، وەک رێبەری باڵای وڵاتەکەی دەستنیشانکرا، بەڵام تاوەکو ئێستا دوور لە چاوی میدیاکان پەیامەکامی بڵاودەکاتەوە.
ب ح