مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران له باره‌ى قسه‌كانى تره‌مپ و ئه‌مه‌ریكا بۆ رێككه‌وتن ده‌ڵێت، ئه‌وان نه پابه‌ندن نه باوه‌ڕیان به دیالۆگ هه‌یه.
محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایگه‌یاند “ئەوان نە پابەندن بە ئاگربەستەوە، نە باوەڕیان بە دیالۆگ هەیە، لە رێگەی گەمارۆی دەریایی و پێشێلکردنی رێککەوتنەکانیان سەبارەت بە لوبنان، نیشانی دەدەن کە تەنیا لە زمانی هێز تێدەگەن”.
باسى له‌وه‌شكرد “گەمارۆی دەریایی سەپێنراوە بەسەر ئێرانداو ئەو گڵۆپە سەوزەی کە ئەمه‌ریکا ئەمڕۆ بە قەوارەی زایۆنی دەدات، بنکەو بارەگاگانی ئەموریکا لە ناوچەکەدا دەكاتە ئامانجی رەوا، هێزە چەکدارەکانمان وەک هەمیشە ئامادەن”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له نوێترین په‌یامیدا وتى “ئێران تكا ده‌كات بۆ رێككه‌وتن، پێم وایه نزیكین له رێككه‌وتن”.
ع