مهودا میدیا-
وهزارهتى ئهوقاف و كاروباری ئایینی حكومهتى ههرێم رایگهیاند، دواى كردنهوهى گهشته ئاسمانییهكانى عیراق و ههرێم، ئهو حاجیانهى كه له سعودیه ماونهتهوه به رێگهى وشكانى دهگهڕێنهوه.
دوای کردنەوەی ئاسمانی عێراق گەشتەکان لە وشکانییەوە بوونە ئاسمانی
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان ڕایدەگەنێت، دوای بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق بە کردنەوەی ئاسمانی عێراق و کوردستان بە ڕووی گەشتەکاندا، لە کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عێراق بڕیاردرا، کە گەشتەکان ئاسایی ببنەوە و هەموو حاجیانی کوردستان بە ڕێگەی ئاسمانی بگەڕێنەوە نیشتیمان.
بڕیاریشە سبەی گەشتەکان وەکوو خۆیان بەردەوام بێت و لە ماوەی دوو رۆژدا سەرجەم حاجیانی کوردستان بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان بە ڕێگەی ئاسمانی.
ع