مه‌ودا میدیا-
دواى گرژییه‌كانى ئێران و ئه‌مه‌ریكا، نرخى نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى رۆژى رابردوو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زى.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت به 93 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.
یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش به 89 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هه‌ر یه‌كه له ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌كانیان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شه‌ڕ و به ئه‌نجامنه‌گه‌یشتنى دانوستان، بازاڕى سووته‌مه‌نى جیهانیان شڵه‌قاندووه و به‌هۆیه‌وه نرخى نه‌وت ماوه‌ى سێ مانگه له به‌رزیدایه.
ع