مه‌ودا میدیا-
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیی كه تیایدا رابه‌رى سه‌له‌فییه‌كانى كوردستان قسه ده‌كات، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ره‌تى ده‌كاته‌وه ئه‌وه ئه‌و بێت ئه‌و قسانه‌ى كردبێت.
د. عه‌بدوللـه‌تیف ئه‌حمه‌د له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه “له‌م دواییانه‌دا، كه‌سانێكی ناحه‌ز هه‌وڵێكی قێزه‌ونیان ده‌ستپێكردوه بۆ شێواندنی ناوبانگی، له رێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای ژیریی ده‌ستكرد (AI) و دروستكردنی فه‌یك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه “هه‌رچه‌نده ئه‌م پیلانگێڕییانه بۆ دكتۆر شتێكی نوێ نین، به‌ڵام ئه‌ركی ئاینی و ئه‌خلاقیی هه‌موانه كه هۆشیار بن، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بوختانانه له‌لای خوای گه‌وره تاوانێكی مه‌ترسیداره، {وَتَحْسَبُونَهُ هَيِّنًا وَهُوَ عِندَ اللَّهِ عَظِيمٌ}”.
ع