مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد درەنگانی شەوی رابردوو بەمەبەستی چارەسەرکردنی بەپەلەی کێشەی هاوڵاتییان سەردانی لیوا روکن معد بدای، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوکی کردووە.
ماززن غەریب، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند “ئاگاداری سەرجەم ئەو برا پێشمەرگانە دەکاتەوە کە لە بازگەی چیمەن چەکەکانیان یان کەل و پەلی سەربازیان دەستیبەسەردا گیراوە سەردانی نووسینگەکەی بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی چەک و کەل و پەلە سەربازییەکانیان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بابەتی ئەو بازگانەی كە لەسنووری نێوان (لەیلان – مامشە)ی سەر بە شاری کەرکوک کێشە بۆ هاوڵاتییان دروستدەکەن هەروەها بابەتی بازگەی نزیک کۆلێژی قەلەم لەسەر رێگای (کەرکوک – چیمەن)ی لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان تاوتوێ کردووە”.
ب ح