ئامۆس هارێل، شرۆڤەكاری سەربازی ئیسرائیل دووپاتی دەكاتەوە كە كۆتاییهێنان بە شەڕ بەپێی مەرجەكانی ئێستا، دووەم شكستی گەورەیە بۆ نەتانیاهۆ لە دوای جەنگی ٧ی ئۆكتۆبەرە.
ئەو شرۆڤەكارە ئیسرائیلییە بۆ رۆژنامەی “هارتس”ی وڵاتەكەی دواوە و دەڵێت” شەڕی حەماس نەبووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی ئەو ڕێكخراوە، نە بووە هۆی سەركەوتنی رەهای ئیسرائیل وەك ئەوەی ناتانیاهۆ چەندین جار بەڵێنی دابوو”.
ئاماژەی بەوەشداوە” دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا چالاكانە هەوڵدەدات كۆتایی بە شەڕەكە بهێنێت و هێزەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكە بكشێنێتەوە، ئەوەش هیچ بە دڵی نەتانیاهۆ و پلانەكانی نییە و بگرە شكستێكی گەرەشە بۆی”.
باسی لەوەشكردووە” ئێستا پەیوەندییەكانی نێوان ترەمپ و نەتانیاهۆ زۆر خراپە و لە قۆناغی داهاتوودا فراوانتر و قووڵتر ببنەوە و دووریش نییە بگاتە كاردانەوەی سیاسی و نەتانیاهۆ حیساب بۆ ئامۆژگارییەكانی ترەمپ نەكات و بەپێی پلانەكانی خۆی هەنگاو بنێت”.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە دوای راگەیاندنی لێكتێگەیشتنی نێوان ئەمەریكا و ئێران، میدیاكانی ئیسرائیل دەڵێن” واشنتۆن بۆ داواكارییەكانی ئێران سەبارەت بە لوبنان ملكەچ بووە”.
ئ پ “