ترەمپ: رەنگە سبەینێ یان هەینی رێککەوتن لەگەڵ ئێران واژۆ بکەین

مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرایکرد کوشتنی قاسم سولەیمانی لە ساڵی 2020 یەکێک لە گەورەترین رووداوەکانی مێژوو بوو، کە لە ڕێگەیەوە شەڕیان دژی ئێران دەستیپێکرد و دواتر هەموو سەرکردە سەرەکیەکانیان لەناوبران.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “ئێران ناتوانێت و نابێت چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت، رێککەوتنەکە هەموو داواکارییەکانی واشنتۆن و زۆر زیاتریش بەدەستدەهێنێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رێککەوتنەکە یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنە، ئەگەر لە ماوەی 60 رۆژدا جێبەجێ نەکرێت، دەست بە هێرشەکان دەکەنەوە، بەڵام نایەوێت جارێک ئەمە بکات چونکە رێککەوتنە زۆر باشە و کۆپییەکی بۆ ئیسرائیل ناردووە”.

ئەوەشی خستەڕوو “زۆربەی سەرکردەکانی ئێران لە ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەیی کوژران، بەڵام ئێستا گرووپێکی نوێی سەرکردەیان هەیە کە لە راستیدا زیرەکن و مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و وڵاتی خۆیان خۆشدەوێت، نوێنەرایەتی گۆڕانکاریی دەسەڵات دەکەن، زیرەکتر و کەمتر توندڕەون”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان