مەودا میدیا-
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سوریا و عیراق لەکۆبوونەوەی رۆژی رابردوو لە هەولێر لەگەڵ مەزڵوم عەبدی داوایکردووە هەموو گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان دەربکات.
كەناڵی حەدەسی سعودی بڵایکردەوە “تۆم باراك، نێردەی تایبەتی ترەمپ داوای لە مەزڵوم عەبدی كردووە کە هێزەکانی دژە تیرۆری هەسەدە کە لەلایەن ئەمەریکاوە پڕچەککراون بەشدارییلە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی حکومەتی دیمەشق بکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تۆم باراک داواشیکردووە پێش كۆتایی ئەمساڵ پرۆسەی تێكەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا تەواوبكەن، لە بەرانبەردا جەختی لە بەردەوامی پشتیوانی ئەمەریکا بۆ کورد لە سوریا کردووەتەوە”.
ب ح