داگیرکاریی لە چاوی کامێرای سەربازانی تورکیاوە

مەودا میدیا-

بەرپرسی تیمی کوردستانی – عیراقی رێکخراوی سی پی تی (CPT)ی ئەمەریکی ئاشکرایکرد دیمەنی رێگایەکی دوور و درێژ بڵاوکراوەتەوە کە لەلایەن سەربازێکی سوپای تورکیا لەناو قوڵایی خاکی هەرێمی کوردستاندا تۆمارکراوە.

کامەران عوسمان، بەرپرسی تیمی کوردستانی – عیراقی رێکخراوی (CPT)ی ئەمەریکی بە مەودا میدیای راگەیاند “ئەو رێگا سەربازییە نوێیەی سوپای تورکیا دەردەکەوێت، کە لە ماوەی پڕۆسەی ئاشتیدا بەقوڵایی (9) کیلۆمەتر لە گەلی پساغا لە زاخۆ دروستکراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سوپای تورکیا (139) بنکە و بارەگای سەربازی لەناو خاکی هەرێمی کوردستاندا هەیە، لەماوەی پڕۆسەی ئاشتیدا تەواوی ئەو بنکە و بارەگایانە، بە تۆڕێکی رێگاوبانی سەربازییەوە بەیەکەوە بەستووەتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “بۆ دروستکردنی ئەو رێگا سەربازییانە، دەیان هەزار دار بڕاونەتەوە و شاخ و چیا و لووتکەکانی کوردستانیش تەقێندراونەتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان