مەودا میدیا-
سەرۆکی لەسەرکارلادراوی پارتی گەلی کۆماریی تورکیا (CHP) جموجۆڵە سیاسییە چڕەکانی گرووپەکەی لادا بۆ بنیاتنانی بەدیلێکی سیاسیی خێرا کە بتوانێت لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا کێبڕکێ لەگەڵ ئەردۆغاندا بکات.
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی لەسەرکارلادراوی جەهەپە رایگەیاند ” جووڵانەوەی ئێستایان لەسەر دوو ڕێڕەو بەندە، یان دامەزراندنی پارتێکی سیاسیی نوێ، یان تێکەڵبوون لەگەڵ پارتە گەورەکان لە رێگەی گۆڕینی ناو، دروشم، پەیڕەوی ناوخۆ و سەرکردایەتییەکەیانەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دامەزراندنی پارتێکی نوێ پێویستی بە رێکخستنی بنکە و بارەگاکان هەیە لە لانی کەم 41 ویلایەتدا (پارێزگا) بۆ ئەوەی بتوانێت بەشداریی لە هەڵبژاردنەکاندا بکات، لە کاتێکدا گرووپەکەی ئەوان ئامانجیان بڵاوبوونەوەی خێرا و رێکخراوە لە تەواوی 81 ویلایەتەکەی تورکیا”.
ب ح