وتەبێژی حکومەتی عیراق: ناردنی مووچەی هەرێم خێراتر دەبێت

مەودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی عیراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد عەلی زەیدی، لە هەڵبژاردنی داهاتوودا خۆی کاندید ناکات و هیچ پڕۆژەیەکیشی بۆ دروستکردنی پارتێکی سیاسی نییە.

حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند ” قەیرانی دارایی کاتییە و دوای کردنەوەی گەرووی هورمز چارەسەر دەکرێت, دۆسییەی وزە لە کارە لەپێشینەکانی حکومەتە و سەرۆک وەزیران جەختی لە گرنگیدانی زۆر کردووەتەوە بۆ دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کۆنتڕۆڵکردنی چەک تەنها لەدەستی دەوڵەتە بۆ هێنانەدی سەقامگیریی لە وڵاتدا، هەروەها ئەو گۆڕانکارییە ئەمنییانەی لە ماوەی رابردوودا ئەنجامدراون، وەک سزادان یان کەمتەرخەمی سەیر ناکرێن، بەڵکو هەنگاوێکن بۆ بەهێزکردن و نوێکردنەوەی دامەزراوە ئەمنییەکان”.

ئەوەشی خستەڕوو “پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027، بەپێی رێکارە یاساییەکان لە تشرینی یەکەمی داهاتوو ئامادە دەبێت بۆ ئەوەی رادەستی پەرلەمان بکرێت، سەرۆک وەزیران پرسی گەندەڵی بە گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر وڵات و سیستەمی سیاسیی وڵات دەزانێت”.

باسی لەوەشکرد “پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان پەیوەندیدارە بە مووچەی مووچەخۆرانەوە و رێککەوتن لە سەر سیستمی ئەسیکۆدا ناردنی مووچەی کوردستان خێراتر دەکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان