مه‌ودا میدیا-
پاش ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، گه‌ڕى یه‌كه‌مى كۆبوونه‌وه‌ى راسته‌وخۆى ئێران و ئه‌مه‌ریكا له سویسرا به‌ڕێوه‌چوو، كۆبوونه‌وه‌كه كۆتایی هات.
ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویكرده‌وه “گەڕی یەکەمی دانوستانە راستەوخۆکانی نێوان وەفدی ئێران و ئەمەریکا بە نێوەندگیریی پاکستان و قەتەر لە سویسرا کۆتاییهات”.
وتیشى “شاندی ئێران هۆڵی کۆبوونەوەیان بەجێهێشت و چوونە شوێنی حەوانەوەی خۆیان”.
شاندى ئێران به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د باقر قاڵیباف، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران، شاندى ئه‌مه‌ریكاش به سه‌رۆكایه‌تیی جهى دى ڤانس، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا.
پێشتر ئێران ئه‌وه‌ى راگه‌یاند “ئه‌وان گرنگى به بڕگه‌ى یه‌كه‌مى رێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ن كه باس له راگرتنى شه‌ڕ له هه‌موو به‌ره‌كان ده‌كات به لوبنانیشه‌وه”.
ع