مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکرد لە ئەنجامی هێرشە سەربازییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بەشێوەیەکی بەرفراوان بۆ سەر ئێران، رێگەی بۆ رووخانی کۆماری ئیسلامیی خۆشکردووە.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند “کاتێک گەلی ئێران چارەنووسی خۆی دەگرێتە دەست رژێمی کۆماری ئیسلامیی دەڕوخێنێت کە بووەتە مەترسی بۆ گەلەکەیی و هەموو جیهان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەرگیز رێگەنادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و لەپێناو پاراستی ئاسایشیی ئیسرائیلیش، هێزەکانیان لە باشووری لوبنان ناکشێننەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە ژێرخانی سەربازیی و لۆجیستی سوپای پاسداران و دامەزراوە سەربازییەکانی ئێرانیان لەناوبراوە و زەمینەی رووخانی ئەو رژێمەیان رەخساندووە”.
ب ح