گفتوگۆكانى ئێران و ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بن-

مه‌ودا میدیا

شاندى ئێران دواى 18 كاتژمێر له‌ گفتوگۆو كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شاندى ئه‌مه‌ریكا، سویسرایان به‌ره‌و ئێران به‌جێهێشت و گه‌ڕانه‌وه‌ تاران، سویسراش ده‌ڵێت، گفتوگۆكان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات.

میدیاکانی ئێران بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان باسیان لەوە کردووە کە تیمی ئێرانی کۆتایی بە بەشداریی خۆی لە کۆبوونەوەکان هێناوە و دوای گفتوگۆکان سویسرایان بەجێهێشتووە، بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە دەرئەنجامی دانوستانەکان یان هەر رێککەوتنێکی ئەگەری ئاشکرا بکات.

ئێران رایگەیاند کە دانوستانەکانی سویسرا بریتی بوون لە “گفتوگۆیەکی کورت” لەگەڵ ئەمه‌ریکا سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی.

ئەم پێشهاتە دوابەدوای خولێکی چڕوپڕی دانوستانەکانی نێوان واشنتۆن و تاران دێت، لە نێوان پێشبینییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە ئەنجامی ئەگەری ئەم وتووێژانە سەبارەت بە پرسەکانی پەیوەست بە ئاسایشی ناوچەکە و گرژییە بەردەوامەکانی ناوچەکە.

بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسى تەسنیمى ئێران، شاندی ئێرانی راستەوخۆ دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکان گەڕاونەتەوە تاران، ئەمەش ئاماژەیە بۆ کۆتایی هاتنی خولی ئێستای دانوستانەکان.

لای خۆیەوە سویسرا مەرجەکانی بە پێگەیشتوو زانی بۆ دەستپێکردنی دەستبەجێی دانوستانە تەکنیکییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن دوای کۆتاییهاتنی خولی یەکەمی دانوستانەکانی نێوانیان لە جنێڤ کە ئامانج لێی کۆتایی هێنان بە شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی سویسرادا هاتووە “نێوەندگیری سویسرا پێشوازی لەو پێشکەوتنە بنیاتنەرانە دەکات کە لە میانی دانوستانە دیپلۆماسییە چڕەکاندا بەدەست هاتوون کە بە درێژایی شەوی ٢١-٢٢ی حوزەیران لە بورگنستۆک لە نێوان نێوەندگیرییەکان و ئێران و ئەمه‌ریکا بەردەوام بووە.

نەخشەڕێگای رێککەوتنکراو مەرج بۆ دەستپێکردنەوەی دەستبەجێی گفتوگۆ تەکنیکییە نوێیەکان دابین دەکات.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان