ئێران و عومان به‌یاننامه‌یه‌كى هاوشه‌یان له‌سه‌ر گه‌رووى هورمز بڵاوكرده‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

عومان و ئێران ئه‌مڕۆ سێشەممە پابەندبوونی خۆیان بۆ پاراستنی گەرووی هورمز وەک رێڕەوێکی ئاوی کراوە بۆ کەشتیوانی نێودەوڵەتیی دووپاتکردەوە.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، هەردوو وڵات روونیان کردەوە کە هەموو رێکخستنەکانی پەیوەست بە گەرووی هورمز دەبێت بە تەواوی رێز لە سەروەری و مافە سەروەرییەکانی دوو دەوڵەتی کەنار دەریا بگرن.

هەروەها “پابەندبوونیان بە پاراستنی گەرووی هورمز وەک رێڕەوێکی ئاوی سەلامەت و کراوە بۆ کەشتیوانی نێودەوڵەتیی دووپاتکردەوە.

جەختیان لە گرنگی بەردەوامی هاوکاری کرد بۆ بەرزکردنەوەی سەلامەتی دەریایی، ئازادی کەشتیوانی و سەقامگیری ناوچەکە.

هەردوو وڵات ئاماژەیان بەوە کردووە کە لەگەڵ “دەوڵەتە کەنارییەکانی ناوچەکە و هەر لایەنێکی دیکەی پەیوەندیدار، باس لە بەڕێوەبردنی گەرووەکە و تێچوونەکانی پەیوەست بەوەوە دەکەن”.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەردوو وڵات “کۆکن لەسەر درێژەدان بە گفتوگۆ لە رێگەی گروپێکی کاری هاوبەشەوە بە ئامانجی گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر بەڕێوەبردنی داهاتووی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان