پاکستان وادەی دەستپێکردنەوەی دانوستانە تەکنیکییەکانی نێوان ئەمه‌ریکا و ئێران ئاشکرا دەکات

مه‌ودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە، پاکستان کە پێشەنگی هەوڵەکانی نێوەندگیریی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێرانه‌ رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دوای واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە شەڕی بازرگانی، ئەمه‌ریکا و ئێران دەست بە گفتوگۆ تەکنیکییەکان دەکەنەوە.

تاهیر ئەندەرەبی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە ئیسلام ئاباد وتی “دانوستانەکان هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکاتەوە”.

ئەو بەرپرسە پاکستانییە شوێن و وادەی خولی داهاتووی دانوستانەکانی دیاری نەکردووە و رۆژی سێشەممەی وەک ئەگەرێکی ئەگەری پێشنیار کردووە، بەڵام رۆژی دووشەممە یان چوارشەممە رەتی نەکردووەتەوە.

هەردوولا رۆژی یەکشەممەى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ لە سویسرا گفتوگۆیەکی درێژخایەنیان ئەنجامدا، سەرەتا بە سەرۆکایەتیی شاندە سیاسییەکان و دواتر تیمە تەکنیکییەکان.

لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکەدا کە چوارشەممەی رابردوو واژۆ کرا، دانوستانەکان بە ئامانجی گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لە ماوەی 60 ڕۆژەدا دیاری کراوە، کە دەتوانرێت درێژ بکرێتەوە.

رۆژی سێشەممەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا ڕایگەیاند، ئێران رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر گەرەنتیکردنی ئاستێکی بەرزی پشکنینی ئەتۆمی و بە کراوەیی هێشتنەوەی گەرووی هورمز.

هه‌ر ئه‌مڕۆ رۆژی چوارشەممە، رافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دووپاتی کردەوە کە پشکنەرەکانی سەردانی شوێنەکانی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران دەکەن، کە بڕگەیەکی سەرەکی رێککەوتننامەی کاتییە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان