وەزیری دارایی هەرێم پەرتووکی کار و چاکسازییەکانی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا-

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێم پەرتووکی کارو چالاکیی و چاکسازییەکانی وەزارەتی دارایی لە ساڵانی (2019 بۆ 2025) بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد بەپشتیوانی ئەنجومەنی وەزیران پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانیان لە ئەماناتەوە بۆ قەرز کە ئەوەش لە بەرژەوەندی فەرمانبەرانە گواستووەتەوە.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “لەماوی حەوت ساڵی رابردوودا هەرێم لەژێر فشاری سیاسیی و ئابووریی سێ حکومەتی فیدراڵیدا بووە و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا چەندین هەڵکشان و داکشانی بەخۆیەوە بینیوە و کاریگەری لەسەر دۆخی دارایی و بودجە و مووچە دروستکردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەماوەی حەوت ساڵی رابردوودا تیمەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم شەونخونیان کردووە بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران و ئامادەکردنی راپۆرت و داتان بۆ بەغدا”.

ئەوەشی خستەڕوو “لەبواری باجدا، حکومەتی هەرێم بەهیچ شێوەیەک یەک دیناری لە خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت وەرنەگرتووە و ئامادەن زۆر بە روونی هەموو داتاکانی خەرجی و داهات بڵاوبکاتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان