مه‌ودا میدیا-
زۆرێك له هاوڵاتییان ده‌یانه‌وێت پسوڵه‌ى خۆراكیان بگوازنه‌وه‌له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كى تر، به‌ڵام تا ئێستا گواستنه‌وه‌ى پسوڵه‌ى خۆراك كارا نه‌كراوه.
ئاراس محه‌مه‌د، به‌رپرسى پسوڵه‌ى خۆراكى پارێزگاى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “گواستنه‌وه‌ى پسوڵه‌ى خۆراك له ناوچه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌كى تر راگیراوه‌و ئێستا ئه‌وه به‌رده‌ست نییه”.
وتیشى “چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ین كه گواستنه‌وه‌ى پسوڵه‌ى خۆراك كارا بكرێت چونكه ده‌زانین خه‌ڵكانێكى زۆر ده‌یانه‌وێت پسوڵه‌ى خۆراكه‌كه‌یان بگوازنه‌وه بۆ شوێنى تر، ژن هه‌یه بچێته سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ى، به پێچه‌وانه‌شه‌وه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “هه‌ركات ئه‌و خزمه‌تگوزارییه به‌رده‌ستخرا، هه‌مووانى لێ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره بكه‌ن”.
ع