مامۆستایانی گرێبەست ترسیان لە دواخستنی مووچەکانیان هەیە

مەودا میدیا-

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد بڕیاری وەزارەتی دارایی عیراق بۆ رەوانەکردنی مووچە بەشێوەی ( مقاسە/هاوتاکردن) مەترسی بۆ سەر مووچەکانی ئەوان هەیە.

عەلی رەئوف مستەفا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بە مەودا میدیای راگەیاند “ئەم بڕیارە مەترسی دروستکردووە کە ببێتەهۆی دواکەوتن یان دروستبوونی کێشە جارێکی تر بۆ مووچەی فەرمانبەران و بەتایبەت مامۆستایانی گرێبەست”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دوابکەوێت یان کێشەی بۆ دروستبکرێت، داوا دەکەن هاوشێوەی مامۆستایانی میلاک لە وەزارەتەکەی خۆیان مووچەکانیان پێبدرێت”.

ئەمە لە کاتێکدایە، ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە 37 هەزار و 933 مامۆستایە و ژمارەی مامۆستایانی خوێندنی باڵا چوار هەزار و 100 مامۆستایە، کە کۆی گشتیی ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی هەر دوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا 42 هەزار و 33 مامۆستایە و مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ دابین دەکرێت.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان