مه‌ودا میدیا-
عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (الشرق الأوسگ) رایگه‌یاندووه “قه‌باره‌ی قه‌رز له‌سه‌ره‌تای حكومه‌ته‌كه‌مانه‌وه 208 ترلیۆن دینار بوو”.
وتیشى “موچه وه‌رناگرم و هیچ دیارییه‌كیشم قبوڵ نییه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆینباخێكیش بێت، به‌ڵام موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران گه‌ره‌نتیكراوه‌و به‌شێوه‌ی سیسته‌ماتیك ده‌درێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “هیچ هێزێك نییه جگه له هێزی ده‌وڵه‌ت، هێزی یاسا به‌كارده‌هێنین بۆ سه‌پاندنی، ده‌وڵه‌ت له‌ناو ده‌وڵه‌تدا قبوڵ ناكه‌ین، دوای واشنتۆن، سه‌ردانی ئاینده‌مان بۆ توركیا‌و ئێران و سعودیه ده‌بێت”.
باسى له‌وه‌شكرد “هیچ جێگایه‌ك بۆ گه‌نده‌ڵی نییه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بڕیارێك كه گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نییه، گه‌نده‌ڵی وایلێهاتووه هه‌ڕه‌شه له بوونی ده‌وڵه‌تی عیراق ده‌كات”.
ع