خۆڵبارین دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما دادەبەزن

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی دەستەی كەشناسی عیراق كە ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردەوە، پێشبینی زیادبوونی خۆڵبارین و دابەزینی پلەكانی گەرما دەكرێت.

لە راگەیەنراوێكی دەستەی كەشناسی عیراقدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە” سبەی یەكشەممە، كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور روون و گەرم دەبێت و لە ناوچەكانی باكووریش روون دەبێت لەگەڵ بوونی هەور، پلەكانی گەرماش لە ناوچەكانی باشوور هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبن و لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكووریش كەمێك بەرز دەبنەوە”.

باسی لەوەشكردووە” پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ یەكشەممە لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق بەم شێوەیە دەبێت، سلێمانی 39 پلە، دهۆك 40 پلە، هەولێر 41 پلە، نەینەوا و كەركوك 42 پلە، ئەنبار و دیالە 43 پلە، بەغدا و سەڵاح الدین و كەربەلا 44 پلە، واست، بابل، نەجەف و دیوانیە ٤٥ پلەی سەدی”.

هەروەها دەڵێت” لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا خێرایی دەگاتە 40 كم لە كاتژمێرێكدا و ئەوەش دەبێتە هۆی دروستبوونی تۆزوخۆڵ لە هەندێك لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور و بەو هۆیەشەوە پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزێت”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان