هەرێم داهات بنێرێت یان نا ئەم هەفتەیە مووچە هەر دێت

مەودا میدیا-
ئەنامێكی پەرلەمان عیراق دەڵێت” ناردن یان نەناردنی داهات لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بۆ بەغدا كاریگەری لەسەر دواكەوتنی مووچە نابێت و ئەم هەفتەیە بە دڵنیاییەوە بەغدا مووچە دەنێرێت”.

سروە محەممەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند” هۆكاری دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەم هەفتەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بەغدا مووچەی بەشێكی فەرمانبەرانی خۆی تا كۆتایی هەفتەی رابردوو دابەش نەكردبوو، لەبەر ئەوەش كە لە عیراقیش داهات كەمی كردووە، بۆیە ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خرایە ئەم هەفتەیە و دواكەوتنەكەش هیچ پەیوەندی بە ناردنی داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ بەغدا نییە”.

وتیشی” ئەگەر هەرێم داهاتی نانەوتی نارد ئەوە باشترە، بەڵام ئەگەر نەشینارد ئەوا بەغدا بە مقاسە بڕی 120 ملیارەكە لە پارەی مووچە دەبڕێت و باقییەكەی رەوانەی هەرێم دەكات، ئەوكات پێویستە هەرێم لە داهاتی ناوخۆ پڕیبكاتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” ئەو شاندەی هەرێم كە هەفتەی رابردوو هاتنە بەغدا بۆ سێ‌ بابەتی سەرەكی هاتبوون كە بریتی بوون لە، داهاتی خاڵە گومرگییەكان، ئەسیكۆدا و داهاتی نانەوتی، بەڵام لەسەر خاڵە گومرگییەكان و داهاتی نانەوتی رێكنەكەوتوون”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان