مەودا میدیا-
وتەبێژی ئەنجومەنی راژەی گشتیی فیدراڵی عیراق ئاشکرایکرد بۆ لەمەودوا حکومەت پێوەرە پیشەیی و نیشتمانییەکان لە دیاریکردنی پۆستە باڵاکاندا پەیڕەو دەکات، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی توانای دامەزراوەکانی دەوڵەت و چەسپاندنی بنەماکانی حکومڕانی تەندروست لە وڵاتدا.
فازڵ غەراوی، وتەبێژی ئەنجومەنی راژەی گشتیی فیدراڵی رایگەیاند ” ئەو پێوەرانەی بۆ پێدانی پۆستەکان دیاریکراون بریتین لە (توانای پیشەیی، دەستپاکی، ئەزموونی کارگێڕیی، بڕوانامەی زانستی گونجاو لەگەڵ سرووشتی پۆستەکە) هەروەها توانای سەرکردایەتیکردن و بڕیاردان و سەربەخۆیی لە ئەنجامدانی ئەرکەکاندا”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پەیڕەوکردنی ئەم پێوەرانە متمانەی هاوڵاتییان بۆ دامەزراوەکانی دەوڵەت دەگەڕێنێتەوە و حکومەت سوورە لەسەر ئەوەی پۆستە باڵاکان دوور لە پشکی حزبی (مەحسوبییەت) دیاری بکرێن”.
ب ح