مەودا میدیا-
سوپای پاسدارانی ئێران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد، هێزە دەریاییەکانیان وەڵامێکی بەهێزی دەستدرێژییەکانی سوپای ئەمەریکایان داوەتەوە.
سوپای پاسداران رایگەیاند ” لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، بە تەواوی کۆنتڕۆڵ و ئاسایشی گەرووی هورمزیان کردووە و بە شێوەیەکی پلەبەندی گەرووەکە کردووەتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رێژەی هاتوچۆی کەشتییەکان بۆ نزیکەی %50ی قۆناغی پێش دەستپێکردنی جەنگ بەرزبووەتەوە، ئەم رێژەیەش لە بەرزبوونەوەدایە بۆ ئەو کەشتییانەی کە پابەندی رێکارە ئەمنییەکان دەبن و مۆڵەتی فەرمی لە ئێران وەردەگرن بۆ تێپەڕبوون”.
ئەوەشی خستەڕوو “هێزە بیانییەکان هیچ پشکێکیان لەم خاکە و لە گەرووی هورمزدا نییە و هەر جۆرە دەستوەردانێک یان سەرکێشییەکی ئەمەریکا لە دیاریکردنی رێڕەوی هاتوچۆدا، نەک تەنها رووبەڕووی وەڵامێکی تووند دەبێتەوە، بەڵکو پڕۆسەی کردنەوەی گەرووەکەش پەکدەخات”.
ب ح