شاسوار عەبدولواحید: لە دادگای فیدراڵی سکاڵامان تۆمار کرد

مەودا میدیا-

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد سکاڵایان لەسەر حکومەتی هەرێم لە دادگای فیدراڵی کردووە و پارتیش بۆی نییە بە 39 کورسییەوە سەرۆکی هەرێم، حکومەت، ئەنجومەنی دادوەریی و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی لابێت”.

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند “داوایان لە دادگای فیدراڵی کردووە بڕیارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 2023/7/10وە هەڵبوەشێنێتەوە و وەک حکومەتی کاربەڕێکەر بیناسێنیت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کورسییەکانی هاوپەیمانییەتییەکەی یەکێتی و نەوەی نوێ لە پارتی زیاترە و بە نییەت پاکییەوە لە یەکێتی دەڕوانن، هەروەها هەندێک هێز تەنها باس لە کاراکردنەوەی پەرلەمان دەکەن و باس لە پێکهێنانی حکومەت ناکەن”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەو سەردەمە گوزەشت پارتی بە تەزویر و کۆتاکانەوە 56 کورسی پەرلەمانی بۆ خۆی دانابوو، ئێستا هاوپەیمانییەکەی یەکێتی و نەوەی نوێ لە پارتی کورسی زیاترە و هێزی یەکەمە، ئەگەر حکومەت پێکهات پارتی نیوە یان کەمتری بەردەکەوێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان