مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاویکردەوە و ئاشکرایکرد بەرزترین پلەی گەرمی بۆ ئەمڕۆ لە گەرمیان دەبێت و نزمترینی لە حاجی ئۆمەرانە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ، هەروەها پلەکانی گەرمای سبەینێ هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەمڕۆ بەرزترین پلەکانی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 43 پلەی سیلیزییە و هەروەها نزمترین پلە لە حاجی ئۆمەرانە، کە 32 پلەی سیلیزی دەبێت”.
لای خۆیەوە پشتیوان ئیبراهیم شارەزای کەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند “ئەمڕۆ تیشکی سەروو وەنەوشەیی بۆ 11+ پلە بەرزدەبێتەوەو هەست بە گەرما دەکرێت بۆیە دەبێت هاوڵاتییان خۆیان لە بەرکەوتنی راستەخۆی تیشکی خۆر بپارێزن”.
ب ح