شاندی ئیمراڵی لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش کۆبوونەوە

مەودا میدیا-

دوای ئەوەی دوێنێ تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی گشتیی دەمپارتی داوایکرد هاوسەرۆکانی پێشووتری هەدەپە ئازاد بکرێن، ئەمڕۆ شاندی ئیمراڵی لە سەردانێکی چاوەڕواننەکراودا لەگەڵ دەمیرتاش کۆبوونەوە.

شاندی ئیمراڵی کە لە (پەروین بوڵدان و مەدحەت سنجار) پێکهاتوون رایانگەیاند “ئەمڕۆ لە زیندانی ئیدرنە سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە و عەدنان سەلچوک مزمراقڵی، هاوسەرۆکی پێشووتری شارەوانی ئامەدیان کردووە”.

ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد “ورەی دەمیرتاش و سەلچوک بەرزبووە و سڵاویان لە گەلەکەیان کردووە، ئیدارەی زیندانەکە رێگەیان پێدەدات لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پرۆسەی ئاشتی بکەن، بەمنزیکانەش لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پەکەکە کۆدەبنەوە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، شاندی ئیمراڵی هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی سەردانەکەیان بۆ زیندانی ئیدرنە و کۆبوونەوە لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش و عەدنان سەلچوک بڵاونەکردووەتەوە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان