پژاک رەخنەی تووند لە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێت

مەودا میدیا-

هاوسەرۆکی پارتی ژیانی کوردستان (پژاک) ئاشکرایکرد دوای شەهیدبوونی چەند هەڤاڵێکیان لە شەڕێکدا لەگەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ هەڵوێستکیان نەبووە جگە لە تەلەفۆن.

ئەمیر کەریمی، هاوسەرۆکی پژاک رایگەیاند “چوار هەڤاڵیان بە دەیان کاتژمێر زۆر قارەمانانە شەڕیان کردووە تاوەکو شەهیدبوون، بەڵام هیچ حزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە فەرمی سەرخۆشیان لێ نەکردوون یان راگەیەندراوێکیان نەبووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دەبێت خەڵکی رۆژهەڵات یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی حزبەکان ببینێت و شەهیدەکان بە هی خۆیان بزانن، ئەوان وەک پژاک خاوەندارێتی لە هەموو شەهیدەکان دەکەن و شەهیدبوونی پێشمەرگەی حزبی دیموکرات بە شەهیدی خۆیان دەزانن”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئۆپۆزسیۆنی ئێران خاوەندارێتی لە یەکتر دەکەن و سەرەخۆشی و پشتیوانی بۆ یەکتر دووپاتدەکەنەوە، بەڵام بۆچی حزبەکانی کوردستان پشتیوانی لە یەکتر ناکەن لە چی دەترسن؟، لەئێستادا هەموو حزبەکان لەژێر هەڕەشە و مەترسی کۆماری ئیسلامییدان، بەڵام تاوەکو ئێستا هاوپەیمانی حزبە کوردستانییەکان بێ هەڵوێستن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان