مەودا میدیا-
لە پەیامێكی تایبەتدا بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند” بە هەزار مووشەك هێرش دەكەنە سەر ئێران ئەگەر هەوڵی تیرۆركردنی بدەن”.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، لە پەیامێكدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تروس سۆشیال بڵاویكردەوە رایگەیاند” ئەگەر ئێران بە هەر شێوەیەك هەوڵ بدات بۆ تیرۆركردنی ئەو یان هەر هەڕەشەیەكی لەو شێوەیە درووست بكات، ئەوا وڵاتەكە بە تەواوی وێران دەكەن بە شێوەیەك كە هەزار مووشەك ئامادەن بۆئەوەی ئاراستەی وڵاتەكە بكرێن”.
وتیشی” وڵاتەكەی توانای تەواوی هەیە بۆ لەناوبردن و وێرانكردنی هەموو ناوچەكانی ئێران ئەگەر بێتو ئێران بڕیاری بەزاندنی هێڵە سوورەكان بدات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” هێزە چەكدارەكانی ئەمەریكا لە ئامادەباشیدان و فەرمانیان پێكراوە هەموو ناوچەكانی ئێران بە تەواوەتی خاپوور و وێران بكەن ئەگەر وڵاتەكە هەنگاوێكی لەو شێوەیە بنێت یان بە هەر شێوەیەك بیەوێت تیرۆری بكات”.
ئ پ