ده‌موچاو داپۆشراوه‌كه‌ كێ بووه‌؟

مه‌ودا میدیا-

دەرکەوتنی پیاوێک بە ماسکی رەش و کەپڵێکی بیسبۆڵەوە لە ریزەکانی پێشەوەی کاروانی پرسەی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆچکردووی ئێران، قسە و باسی زۆری لێکەوتەوە و زۆر کەس پێیان وایە کە موجتەبا خامنەیی کوڕی رێبەری کۆچکردوو و رکابەرێکی پێشەنگی جێنشینی ئێرانە.

ئەم تیۆرییە بە خێرایی لە سەرانسەری دەزگاکانی راگەیاندن و پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیادا بڵاوبووەوە و دەرکەوتنی موجتەبا وەک نیشانەی دەستپێکی گواستنەوەی دەسەڵات لەناو رژێمی ئێراندا سەیر دەکرا.

بەڵام لە راپۆرتێکدا کە لەلایەن ئێران ئینتەرناشناڵەوە بڵاوکراوەتەوە و رۆژنامەی ئیسرائیلی هایۆمی ئیسرائیلی ئاماژەی پێکردووە، ئەو قسانەیان پووچەڵ کردووەتەوە و پشتڕاستی کردووەتەوە کە ئەو کەسەی لە پرسەکەدا دەرکەوتووە، محەمەد جەواد خامنەیی، نەوە گەورەکەی عەلی خامنەیی و کوڕی مستەفا خامنەیی بووە.

بە پێی ئەم راپۆرتە، محەمەد جەواد ناچار بوو رووخساری داپۆشێت بەهۆی سەختی برین و سووتانی لە کاتی هێرشەکانی ئەمه‌ریکا و ئیسرائیل کە لە 28ى شوبات ئێرانیان کردە ئامانج، ئەو هێرشانەی کە بە هەمان شێوە کوژرانی عەلی خامنەیی لێکەوتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە موجتەبا خامنەیی لە دوای هێرشەکانەوە لەبەردەم خەڵک دەرنەکەوتووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەواڵە هەواڵگرییەکان باس لەوە دەکەن کە بە سەختی بریندار بووە.

تاکە دەرکەوتنی لەبەردەم خەڵکدا پەیامێک بوو کە لە کەناڵی تێلێگرامەکەیدا بڵاوکرایەوە و تێیدا سوێندی خوارد تۆڵەی مردنی باوکی بکاتەوە.

ئەم ڕاپۆرتە باس لەوە دەکات کە بەردەوامی نەبوونی موجتەبا خامنەیی لەگەڵ راپۆرتەکانی برینداربوونی لەناو بازنەی ناوەوەی بنەماڵەی رێبەری باڵا، رەنگدانەوەی نادڵنیایی بەرچاوی دەوری گواستنەوەی دەسەڵاتە لە ئێران، سەرەڕای هەوڵەکانی رژێم بۆ پێشکەشکردنی پرسە وەک پەیامێک بۆ دووپاتکردنەوەی یەکگرتوویی و بەردەوامیی دامەزراوەکانی دەوڵەت.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان