مهودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئهمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە دانوستانەکانی نێوان ئێران و عومان سەبارەت بە گەرووی هورمز بەبێ هیچ پێشکەوتنێکی بەرجەستە کۆتایی هات.
وەزارەتەکە روونیکردەوە، هەردوولا رێککەوتوون لەسەر بەردەوامبوون لەسەر گفتوگۆکان لەسەر هەردوو ئاستی سیاسیی و تەکنیکی بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش لەسەر دەستەبەرکردنی ئاسایشی کەشتیوانی.
تاران رایگەیاند، شاندێکی قەتەریش بەشداریی لەو دانوستانانەدا کردووە، کە لە لایەن مەسقەتی پایتەختی عومانەوە میوانداری کراوە.
سوپای ئەمهریکا ئهمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند کە لە کاردانەوە بە هێرشێک کە کەشتییەکی مەدەنی لە گەرووی هورمز کردە ئامانج، هێرشەکانی بۆ سەر ئێران دەستپێکردووە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمهریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، دوای ئەوەی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران هێرشیان کردە سەر کەشتییەکی کۆنتەنەری قوبرس کە ئاڵای قوبرسیان هەبوو و لە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕێت، سوپای ئەمهریکا خولێکی نوێی هێرشی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) رایگەیاند “یەکێک لە کارمەندانی مەدەنی بێسەروشوێنە و بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لەناو کەشتییەکەدا و زیانێکی بەرچاو بە ژووری بزوێنەرەکەی کەشتییەکە كهوتووهو ناتوانێت بەردەوام بێت لە گەشتەکەی”.
ئاڵوگۆڕی تەقە لە کەنداوی عەرەبی دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترهمپى سەرۆکی ئەمهریکا ئاماژەی بەوە کرد کە رێککەوتنی کاتی لە شەڕی ئێران کۆتایی هاتووە.
پیت هێگسێت وەزیری بەرگريی ئەمهریکا لە سۆشیال میدیا بڵاویکردەوە، ئێران هەڵبژاردەیەکی خراپی کرد، ئێستا باجەکەی دەدات.
ع