مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران كه هاوكات سه‌رۆكى شاندى ئێرانه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، یان به‌ڵێنه‌كانتان جێبه‌جێ بكه‌ن یان باجه‌كه‌ى ده‌ده‌ن.
محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران له په‌یامێكدا وتى “سەردەمی رێککەوتنی تاکلایەنە کۆتایی هاتووە، یان بەڵێنەکانت جێبەجێ دەکەیت یان باجی جێبەجێنەکردنی دەدەیت”.
باسى له‌وه‌شكرد “ئه‌مه‌ریكا ئێستا دەبێت رووبەڕووی واقیع ببنه‌وه”.
قالیباف هەروەها بەشێک لە بڕگەی پێنجەمی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی 14 خاڵی کە جەخت لەسەر کردنەوەی گەرووی هورمز دەکات بە پێی رێکخستنەکانی ئێران، لە هاوپێچێکی تویتەکەیدا بڵاوکردوه‌ته‌وه.
له دوو رۆژى رابردوو، جارێكى تر سوپاى پاسدارانى ئێران گه‌رووى هورمزى داخست و رایگه‌یاند “هه‌ر كه‌شتییه‌ك بیه‌وێت گه‌رووه‌كه تێپه‌ڕێنێت ده‌بێت به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئێران بێت”.
ع