مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێراى با لەسەرخۆ- مامناوەند (10 – 20 ) کم/دەبێت لە کاتژمێرێکدا”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆلێکی سووک لەکاتەکانی بەیانی تاوەکو دوانیوەرۆ، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە ( 1- 2 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.
کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:44 پلەی سیلیزی
پیرمام: 38 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی
دهۆک: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:43 پلەی سیلیزی
گەرمیان:45 پلەی سیلیزی
سۆران: 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:32 پلەی سیلیزی
ب ح