دوێنێ ته‌نها 7 كه‌شتیی به‌ گه‌رووى هورمز تێپه‌ڕیوون

مه‌ودا میدیا-

داتاکانی کەشتیوانی دەریخستووە رۆژی چوارشەممە کەشتیی کەمتر لە گەرووی هورمز تێپه‌ڕیون، ئەمەش یەکەم رۆژە دوای ئەوەی ئەمه‌ریکا گەمارۆی دەریایی خۆی بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا سەپاندەوە، لەکاتێکدا هەردوو وڵات هێرشەکانیان لە سەرانسەری کەنداودا پەرەپێدا.

داتاکانی پلاتفۆرمی كێپله‌ر ئاشکرایان کردووە کە حەوت کەشتیی رۆژی چوارشەممە بە گەرووەکە تێپەڕیون، کە زۆربەیان لە رێگەی رێڕەوی ئێرانەوە تێپەڕیون، له‌ كاتێكدا لە رۆژی پێشوودا 13 کەشتی تێپه‌ڕیبوون.

شەڕەکە دوای ئەوە توندتر بوو کە ئێران درەنگانێکی شەممە رایگەیاند کە گەرووی هورمز دادەخات.

ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان رێگریی دەکەن لە تێپەڕبوونی کەشتیەکان بەم رێڕەوی ئاوییە گرنگە، کە پێش جەنگ نزیکەی لەسەدا 20ى باری نەوت و غازی جیهانیی هەڵگرتبوو.

داتاکان دەریانخستووە کە چوار کەشتیی بەتاڵ لە رۆژی چوارشەممەدا چوونەتە ناو کەنداو، ئەوانیش سێ کەشتی بچووکی نەوت هەڵگر و کەشتییەکی دانەوێڵە هەڵگرن.

ئەو سێ کەشتییەی رۆژی چوارشەممە گەرووەکەیان بەجێهێشت، گازی شل و خەڵوز و نەوتی سووتەمەنییان هەڵگرتبوو.

داتاکانی کێپلەر ئاماژە بەوە دەکەن کە کەشتییەکی تانکەری سوێزمێکس کە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی سعودیه‌ی هەڵگرتبوو، رۆژی سێشەممە بە کوژانەوەی ترانسپۆندەرەکەی گەرووەکەی بەجێهێشت.

رۆژی چوارشەممە هیچ کەشتییەکی سوپەرتانکەر یان هەڵگری گازی سروشتی شل (LNG) بەو گەرووەدا نەڕۆیشت.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان