مەودا میدیا-
سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کاتی کردنەوەی پرۆژەی ئاوی باڵندا-بارزان ئاشکرایکرد حکومەت بەبێ جیاوازیی خزمەتی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند “لە دۆخێکی ناسکی وەکو ئێستا پێویستە لایەنەکان بۆ چارەسەر بێنە پێشەوە و پەرلەمانی کوردستان نەکرێتە بارمتە و کارا بکرێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” هیچ پاساوێک بۆ ئەو هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان نییە و نایانەوێ ببنە بەشێک لە شەڕی ناوچەکە و زۆر جاریش بەهۆی گرژییەکان زیان بە هەرێمەکە گەیشتووە”.
ئەوەشی خستەڕوو “داوا لە بەغدا دەکەن بەبێ جیاوازی دەستوور جێبەجێ بکات و مافەکانی خەڵکی کوردستان بدات، بۆ ئەوەی وڵات بەرەو ئارامیی زیاتر هەنگاو بنێت”.
ب ح