مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی سوپای پاسدارانی ئێران، هێرشێكی نوێیان كردووەتە سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە بەحرەین و كوەیت، جگە لە دەستبەسەرداگرتنی دوو كەشتی بارهەڵگری نەوتیش لە گەرووی هورمز، ئەمەریكاش دەڵێت” بەرەبەیانێكی زوو هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر چەند پێگەیەكی سەربازی لە ناوخۆی ئێران ئەنجامداوە”.
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند” ئەمڕۆ سێشەممە، 21ـی تەموز، چەند هێرشێكی نوێیان بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی ئەمەریكا لە ناوچەكە ئەنجامداوە و دوو سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و وێستگەیەكی چاودێریی ئەمەریكی لە بەحرەین كراونەتە ئامانج، لە كوەیتیش سیستەمی پەیوەندییەكان و سیستەمەكانی بەرگریی مووشەكی و راداریان تێكشكاندووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” دوو كەشتی نەوتهەڵگریان لە گەرووی هورمز دەستبەسەراگرتووە كە هەوڵیانداوە گەرووەكە تێپەڕێنن، بەڵام دوای ئەوەی تەقینەوەیان پێدا تەقیوەتەوە، لەلایەن هێزەكانی ئێرانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە”.
لەلایەكی تریشەوە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمەریكا رایگەیاندووە” كاتژمێر 5:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە كاتی رۆژهەڵاتی ناوەراست، بنكەكانی فەرماندەیی سەربازی، توانا دەریاییەكان، شوێنی هەڵدانی مووشەك و درۆن هەروەها سیستەمەكانی بەرگری ئاسمانی ئێرانیان كردووەتە ئامانج”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” ئامانجی ئەو هێرشانە لاوازكردنی تواناكانی ئێرانە بۆ هێرشكردنە سەر كەشتییە بازرگانییەكان كە لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕ دەبن”.
ئ پ